پیاوێک لە مەککە دوو عومرەکار دەکوژێت

پیاوێک لە مەککە دوو عومرەکار دەکوژێت

شوبات 21, 2023 14:46
پیاوێک لە مەککە دوو عومرەکار دەکوژێت
0

لایک

رۆژنامەی “عكاظ”ـی ناوخۆیی سعودیە رایگەیاند، دەسەڵاتی سعودیە دەستگیرکردنی پیاوێکی بە رەگەز جەزائیری راگەیاندووە، کە دوو عومرەکاری لە شاری مەککەی پیرۆز کوشتووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنێ دووشەممە پۆلیسی شاری مەککە توانیویانە سەردانیکارێکی بە گەرەز جەزائیری دەستگیربکەن بە تۆمەتی کوشتنی دوو عومرەکار لە ژووری هوتێل و دواتر راکردنی کە کوژراوەکانیش هاونیشتمانی جەزائیرین.

پۆلیسی مەککە راشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانراوە تاوانباری بکوژ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیربکرێت.

En az 10 karakter gerekli