سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایش تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایش تاوتوێ دەکەن

سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایش تاوتوێ دەکەن

شوبات 12, 2023 14:25
سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایش تاوتوێ دەکەن
0

لایک

ئه‌مرۆیه‌كشه‌ممه‌ 12-02-2023، شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سووپا، گەیشتنە پارێزگای هەولێر(ئەربیل).

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌:

ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فریق روکن قه‌یس خه‌له‌ف محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بالای وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی شاری هەولێریان کردو لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن فەریق رکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵا پێشوازیان لێکرا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، “بریار وایە چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایشی ناوچەکەو، کۆمەلێک پرسی پەیوەندییدار لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگه وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆیان لەسەر بکرێت”.