سەرۆککۆماری فەڕەنسا رەتیدەکاتەوە فڕۆکەی جەنگی رادەستی ئۆکرانیا بکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆککۆماری فەڕەنسا رەتیدەکاتەوە فڕۆکەی جەنگی رادەستی ئۆکرانیا بکات

سەرۆککۆماری فەڕەنسا رەتیدەکاتەوە فڕۆکەی جەنگی رادەستی ئۆکرانیا بکات

شوبات 10, 2023 14:23
سەرۆککۆماری فەڕەنسا رەتیدەکاتەوە فڕۆکەی جەنگی رادەستی ئۆکرانیا بکات
0

لایک

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، ئەو فڕۆکە جەنگیانەی ئۆکرانیا داوای دەکات ناتوانرێت بەمزوانەی رادەستی بکرێن بەڵام لە پێدانی هاوکاری سەربازی زیاتر بە سوپای ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن، لەوانەش راهێنان و پێدانی مووشەکی پێشکەوتوو.

ئیمانیۆل ماکرۆن دوای کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەورووپا کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەئامادەبوونی ڤۆلۆدیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فڕۆکە جەنگیانەی کیێڤ داوایان دەکات لە هیچ دۆخێکدا ناتوانرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا رادەستی بکرێن، بۆیە باوەڕی وایە باشترە کاری لەپێشینە بدرێت بە هاوکاری دیکە لەوانەش رادەستکردنی مووشەکی هاوتزر “سيزا”.

ڤۆلۆدیمیر زێلینیسکی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی بریتانیا، فڕەنسا، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورووپادا داوایکرد فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو پێشکەش بە سوپای وڵاتەکەی بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی هێرشەکانی رووسیا ببێتەوە.

پەیوەست بەم بابەتەش ریشی سوناک، سه‌رۆکوه‌زیرانی بریتانیا دەڵێت، بابەتی رادەستکردنی فڕۆکەی جەنگی بە ئۆکرانیا مەحاڵ نییە، بەڵام بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بریتانیا ئاماژەی بەوەداوە کە وڵاتەکەی لە داهاتوویەکی نزیکدا فڕۆکەی جەنگی نادات بە ئۆکرانیا.