سودانی: لەگەڵ هەرێم لەسەر بەڕێوەبردنی نەوت و بودجە رێککەوتووین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سودانی: لەگەڵ هەرێم لەسەر بەڕێوەبردنی نەوت و بودجە رێککەوتووین

سودانی: لەگەڵ هەرێم لەسەر بەڕێوەبردنی نەوت و بودجە رێککەوتووین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی نەوت و یاسای بودجە گەیشتوونەتە رێککەوتن.

شوبات 9, 2023 18:01
سودانی: لەگەڵ هەرێم لەسەر بەڕێوەبردنی نەوت و بودجە رێککەوتووین
0

لایک

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی نەوت و یاسای بودجە گەیشتوونەتە رێککەوتن.

سودانی لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوست لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد وتی، “دەستمان بە نەخشەڕێگەیەک کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر، لە پارەدارکردنی بودجەکانی رابردووەوە دەستمان پێکرد. رووبەڕووی بڕیاری دادگای فیدراڵی بووینەوە. روومانکردەوە رێکارێکی دیکە لە چوارچێوەی یاسا و دەسەڵاتەکانەوە.”

راشیگەیاند، “ئێمە لە سەروبەندی پێشکێشکردنی بودجەین. لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر شێوەی بەڕێوەبردنی نەوت و دابینکردنی دارایی لە یاسای بودجەدا.”

سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز وتی “دوای پەسندکردنی بودجە دەچینە سەر دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، ئەمە یەکێکە لە گرنگترین شایستەکان هەر لەو کاتەوە دەستوور نووسراوەتەوە، چونکە تەنیا هەرێمی کوردستان چاوەڕێی نەوت و گاز ناکات، بەڵکو هەموو پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت چاوەڕێن، تاوەکو بزانن دەسەڵاتەکانیان چین و چی بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە.”