دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ مانگی سوور بۆ به هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه له توركیا و سووریا، تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و دوو وڵاته به‌ڕێكه‌وتن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی شوبات 2023)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی فریاگوزاری، پزیشکی فریاکەوتن، ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی، ئەمبوڵانس و بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی بۆ وڵاتی تورکیا و سووریا بەمەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانیانی بوومەلەرزە، به‌ڕێكران.
پێشتر له تویتێكدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردوون هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،”خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و قوربانی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە و بەو هۆکارە لە نەخۆشخانە هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنەکراوە”.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاندووه، چاودێری رەوشی بوومەلەرزە دەکەین و تیمەکانی فریاگوزاری 122، پزیشکی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک.