میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا باڵۆنە سیخورییەکەی چینی لە کەناراوەکانی کارۆلینای باشوور خستەخوارەوە.
لە رۆژی هەینییەوە دەسەڵاتدارانی ئەمه‌ریکا رایانگەیاند، باڵۆنێکی سیخوریی چینی لە ئاسمانی شاری مۆنتانا بینراوە، کە شوێنێکی هەستیاری ئەمه‌ریکایە و چەندین بنکەی سەربازی تایبەت بە دروستکردنی مووشەکی بالیستی لێیە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەر زوو رایگەیاند، باڵۆنەکە بە مەبەستی سیخوری و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لەلایەن چینەوە نێردراوە.
جێی باسە، دوای خستنەخوارەوەی باڵۆنەکە لە کەناراوەکانی کارۆلینای باشوور لە زەریای ئەتڵەسی، لەلایەن تیمێکی تایبەتی ئەمریکییەوە پڕۆسەی کۆکردنەوەی پاشماوەکانی باڵۆنەکە دەستپێکردووە.
لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “چین توڕەیی و ناڕەزایی توندی دەربڕی بەرامبەر بە بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێرشکردنەسەر کەشتییە ئاسمانییە مەدەنییە بێ سەرنشینەکە”. دەشڵێت، وڵاته‌كه‌ی “مافی خۆیەتی وەڵامی پێویستی زیاتر بداتەوە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، به فه‌رمانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی به سه‌ركه‌وتوویی باڵۆنێكی به‌رزی هه‌ڵدراوی له ئاسمانی كه‌ناراوه‌كانی كارۆلینای باشووردا خسته‌خواره‌وه كه خاوه‌ندارێتی باڵۆنه‌كه بۆ كۆماری گه‌لی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه.