کەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە

کەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

شوبات 4, 2023 11:43
کەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە
0

لایک

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

کەشناسی ئەوەشی راگەیاند، بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا دەستپێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە.

سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچەشاخاویەکان، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (1 تا 2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.