هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روولە هەرێمی کوردستان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روولە هەرێمی کوردستان دەکات

هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روولە هەرێمی کوردستان دەکات

شوبات 3, 2023 14:06
هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روولە هەرێمی کوردستان دەکات
0

لایک

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، کاریگەریی ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینەی ئەم هەفتەیە هەرێمی گرتووەتەوە، شەوی پێنجشەممە کۆتاییهات، بەڵام هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێم دەکاتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

شەوی پێنجشەممە 2-3ـی شوباتی 2023، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، “رۆژی هەینی ئاسمانى هەرێمی کوردستان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان تاکو نیوەڕۆی رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، هەفتەی داهاتوو و لە رۆژى شەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکى دیکەی باران و بەفربارین”.

وتیشی، “ئەم هەفتەیە بڕێکی باش باران باریوە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتریش بێت، سەبارەت بە بەفریش زۆرترین بەفربارین لە حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلێ بووە”.