لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بە نرخی کێبڕکێکار و کەمتر لە بازاڕ دەخاتە بازاڕەکانەوە.
وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕێکی زۆر لە هێلکە و گۆشتی مریشک و ئاردی سفر و شیر بە نرخێکی کێبەڕکێکارانە دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق ئەوەشی وتووە، “جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاوڵاتیان و دابینکردنی ماددە خۆراکییە سەرەتاییە پێویست و رۆژانەکانیانە بە نرخێکی کەمتر.”
ئەوەشخراوەتەڕوو، فرۆشتنی خۆراکەکان لە رێگەی لق و بریکارەکانی وەزارەتی بازرگانییەوە دابین دەکرێت و لە لایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی باشی لێ کراوە.
باس لەوەشکراوە، شەش بریکار لە شاری بەغدا و چوار بریکار لە شاری موسڵ و چواری دیکەش لە بەسڕە و لە شارەکانی دیکەی وڵاتیش دوو بریکار تەرخان دەکرێن بۆ دابینکردنی خۆراکەکان بە نرخی کێبڕکێکار.