بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بۆ یەكەمجار لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهای دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 لەبازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 169 هەزار و 250 دینار و شارەزایانی ئابووریش تاکە چارەسەر بۆ گەڕاندنەوەی بەهای دۆلار بۆ نرخی پێشوو جێبەجێکردنی بڕیار و رێكارهكانی ئهمریكا سهبارهت به دۆلار دەزانن.
جێی باسە، زیاتر لە مانگێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، وێڕای رێکارەکانی حکومەتی عێراق و گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، تاکو ئەمڕۆ بەهای دینار ناجێگیرە.