سەرۆكی دادگەی فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆكی دادگەی فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدات

سەرۆكی دادگەی فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆكی دادگەی فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدات
0

لایک

سەرۆكی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی بودجە بۆ هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پێچەوانەی ماددەی 27ی یاسای بەڕێوەبەردنی دارایی دەوڵەت بووە، بۆیە بڕیارەكەیان هەڵوەشاندووەتەوە.

دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەریەنیوز رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی هاوشێوەی دادگەی دەستوورییە لە عێراق و لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش بڕیارەكانی بە هەند وەردەگیرێن، ماددەی 80ی دەستووریش ئەنجومەنی وەزیران پابەنددەكات بەوەی كە دەبێت بڕیارەكانی ئاسانكاری بن بۆ جێبەجێكردنی یاساكانی پەرلەمان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر پارەیەک تەرخانبكرێت ئەگەر لە یاسای بودجەدا نەبێت، پێچەوانەی یاسایە، بە پێی ماددەی 27 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت دەبێت تەواوی شایستە داراییەكان و قەرزەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە 2004 ەوە تاوەكو 2020 پاكتاو بكرێن كە تائێستا نەكراون لەبەر ئەو دەقە یاسایی و دەستوورییانە بڕیاری راگرتنی پارە لەلایەن دادگای فیدراڵیی عێراقەوە بۆ هەرێم دراوە.