ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی پۆستی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی وەرگرت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی پۆستی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی وەرگرت

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی پۆستی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی وەرگرت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی پۆستی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی وەرگرت
0

لایک

عیزەت سابیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرایه‌ بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق.

عیزەت سابیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستی بریکاری وەزیری نەوتی عێراقی بۆ کاروباری گازی بە وەکالەتی وەرگرت و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دەستبەکاربووە و لە یەک دوو رۆژی داهاتوو دەست بەدەوامکردن دەکات.

بەپێی فرمانێکی وەزاریی وەزارەتی نەوتی عێراق کە لەلایەن حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە بە ژمارە 850؛ ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-01-2023 دەرچووە، لەسەر بڕیاری دیوانیی 23077ـی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری نەوت چوار کەسی بە بریکاری وەزارەتەکە دیاریکردووە کە بریتین لە:

– د. عیزەت سابیر ئیسماعیل، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری گاز بەوەکالەت 

– محەممەد خزەیر عەبادی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان بەوەکالەت

– د. حامد یونس ساڵح، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن بەوەکالەت

– لەیس عەبدولحوسێن شاهر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن بەوەکالەت