سوودانی گەیشتە فەڕەنسا و ئامانجەکانی سەردانەکەی بریتین لە ….
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سوودانی گەیشتە فەڕەنسا و ئامانجەکانی سەردانەکەی بریتین لە ….

سوودانی گەیشتە فەڕەنسا و ئامانجەکانی سەردانەکەی بریتین لە ….

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی گەیشتە فەڕەنسا و ئامانجەکانی سەردانەکەی بریتین لە ….
1

لایک

نووسینگەى راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق ئامانجی سەردانەکەى محەمەد شیاع سوودانى بۆ فەرەنسا بڵاوکردەوە، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى ئەو وڵاتە، سوودانی لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیاکانى فەرەنسا کۆدەبێتەوە و چەند رێککەوتن و یاداشتێکى لێکتێگەیشتنیش لە بوارى وەبەرهێنان، وزە و گەڕاندنەوەى پارە براوەکانى عێراق واژۆ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـى کانوونى دووەمى 2023، نووسینگەى راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سەردانەکەى محەمەد شیاع سوودانى بۆ فەرەنسا یەک رۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى ئەو وڵاتە و نوێنەرى بەشێک لە کۆمپانیاکان و کەرتى کارى فەرەنسا کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێکی دیکە لە ئامانجی سەردانەکەی سوودانی، پەرەپێدانى هاریکاریى نێوان هەردوو وڵاتە بۆ رەخساندنى دەرفەتى وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕى نێوانیان و پەرەپێدان بە ژێرخانى ئابووریى عێراق.

لەو سەردانەیدا؛ سەرۆکوەزیران رێککەوتنى هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ فەرەنسا واژۆ دەکات کە چەندین دۆسیەى هاریکاریى هاوبەشی نێوانیان لەخۆدەگرێت لە بوارەکانى ئابوورى، وەبەرهێنان، ئاسایش، بنبڕکردنى تیرۆر، ئاڵوگۆڕى کولتوورى و بەدیهێنانى ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەوە جگە لە هاریکارى لە بوارەکانى دیکەى بەڕێوەبردنى قەیرانەکان و بنبڕکردنى تاوانى ئابوورى و رێکخراو و پاراستنى ژینگە و چەسپاندنى مافى مرۆڤ و کەرتى خوێندن.

یەکێکى دیکە لە ئامانجەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکە واژۆکردنى یاداشتێکى لێکتێگەیشتنە لە نێوان عێراق و فەرەنسا لە بوارى بنبڕکردنى گەندەڵی و گەڕاندنەوەى پارە براوەکانى عێراق و رادەستکردنەوەى داواکراوان بەگوێرەى یاساى عێراقى، ئەوە جگە لە واژۆکردنى چەند یاداشتێکى دیکەى لێکتێگەیشتن لە بوارەکانى وەبەرهێنان لە کەرتى وزە، نەوت، وزەى خاوێن و وەبەرهێنان لە بوارى گازى هاوەڵ.