سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازی لێ‌کرا.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركيا له‌بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت رۆڵى كاراى هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييهى ئه‌مڕۆ له جيهان و به‌تايبه‌تى له ئه‌ورووپا له بوارى وزه و گازى سرووشتيدا دروست بووه.
هاوکات، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.