سوودانی: پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانیی نییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانیی نییە

سوودانی: پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانیی نییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی: پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانیی نییە
0

لایک

سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختدەکاتەوە لەوەی وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی سەربازیی بیانیی نییە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەردەوامیش دەبێت پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بکەن.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ فەڕەنسا، وتارێکی لە رۆژنامەی لۆمۆند بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی وتارەکەدا باسی لە پرسی توانای هێزەکانی عێراق و خواستی پتەوکردنی پەیوەندی سەربازیی لەگەڵ فەڕەنسا کرد و تێیدا هاتووە، “عێراق خوازیاری پتەوکردنی هاریکاریی سەربازی و ئەمنییە لەگەڵ فەڕەنسا، ئەمەش لەگەڵ ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەکانمان یەکدەگرێتەوە”.

سوودانی راشیگەیاند، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانیی نییە، بەڵکو بوونی هێزی راوێژکاریی، پێداویستییەکانی لە رووی مەشق و دابینکردنی چەک پڕ دەکاتەوە، ئەمەش بەو مانایە دیت کە پێویستە بەردەوام بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بچینەوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق ستایشی فەڕەنساشی کرد کە لە کاتی جەنگی داعش و بە تایبەتیش رزگارکردنی موسڵدا، لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانە بووە کە هاوکاریی عیراقیان کردووە.