ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2022، گه‌یشتووه‌ته 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، “كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ مانگی کانوونی یه‌كه‌م له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، بڕی 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بووه، هاوكات ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كراوه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه دوو ملیۆن و 223 هه‌زار و 338 به‌رمیل بووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێک به 74.636 دۆلار بووه، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه كڕدراون.