بەغداد.. دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەغداد.. دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو

بەغداد.. دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەغداد.. دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو
0

لایک

لە بەغدادی پایتەختی عێراق، ناڕەزایەتی بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، نیشاندرا.

ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن راسموس پالودان، سەرۆکی پارتی رێڕەوی راست-ی راستڕەوی توندڕەو لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، دەربڕی.

خۆپیشاندەران، چەند درووشمێکیان وەکو “هەموومان قوربانی ئیسلامین” و “بژی عێراق” و درووشمی “با ئەوانەی قورئانی پیرۆزیان سووتاندووە سزا بدرێن” “سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید تاوانێکی گەورەیە”، دەوتەوە.

لەمیانی هەوڵەکانی بۆ دوورختنەوەی خۆشپیشاندەران لە باڵیۆزخانەی سوید چەند خۆپیشاندەرێک برینداربوون و رێوشوێنە ئەمنییەکانی دەورەبەری باڵیۆزخانەی سوید توندکران.