دادگای توركیا لەبارەی بكوژانی خێزانەكەی دهۆک بڕیاریدا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • دادگای توركیا لەبارەی بكوژانی خێزانەكەی دهۆک بڕیاریدا

دادگای توركیا لەبارەی بكوژانی خێزانەكەی دهۆک بڕیاریدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
دادگای توركیا لەبارەی بكوژانی خێزانەكەی دهۆک بڕیاریدا
0

لایک

دادگای توركیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ چوار لەو پێنج كەسە دەركرد كەبەتۆمەتی تێوەگلانیان لە كوشتنی خێزانەکەی دهۆك لەشارۆكەی نسێبین لەشاری ماردین، دەستگیركرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، داواكاری ماردین، بڕیاری زیندانیكردنی بۆ چوار لەو دەستگیركراوانە دەركرد ( ف. ئا، ئا. ك، م. ی و چ. ب) بەتاوانی:”ئەنجامدانی تاڵانی بە شەو، شاردنەوەی تاوان، شاردنەوەی بەڵگەی تاوانێكی دیكە یان بە مەبەستی ئەنجامدانی كوشتن و ئەنجامدانی تاڵانی بە زۆری چەك”، هاوكات، دادگای ماردین بڕیاریدا بەئازادكردنی گومانلێكراوی پێنجەم ( م.ش) بەكەفالەت.

رۆژی 19-1-2023، دوو خێزان لە پارێزگای دهۆكەوە پێكەوە رۆیشتن بۆ ئامەد، یەكێكیان بۆ چارەسەری پزیشكی و یەكێكی دیكە بۆ سەردانی كوڕەكەیان، بەڵام لە رێگەی ماردین لە ئۆتۆمبێل دابەزێندراون و بە گولـلە لە سەریان دراوە و چوار كەسیان لە شوێنی رووداوەكە گیانیان لەدەستدا، یەكێكی دیكەشیان بە سەختی بریندار بوو و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.