بانکی ناوەندی: بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیردەبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بانکی ناوەندی: بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیردەبێت

بانکی ناوەندی: بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیردەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بانکی ناوەندی: بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیردەبێت
0

لایک

هۆکارى سەرەکى ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار جیاوازى بڕى خستنەڕووى رۆژانەى دۆلارە لەلایەن بانکى ناوەندیی عێراقەوە. هەر رۆژێک بانکى ناوەندیی عێراق کەمتر دۆلار بخاتە بازاڕەوە، ناجێگیری بەهاى دینار زۆرتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی زۆری خواست و کەمى دۆلار.

رۆژی 15ـی کانوونی دووەمی 2023، بانکى ناوەندیی عێراق 219 ملیۆن و 978 هەزار و 420 دۆلارى خستە بازاڕەوە؛ رۆژێک دواتر بڕەکە کەمبووەوە بۆ 79 ملیۆن و 316 هەزار و 995 دۆلار؛ رۆژی 17ـی کانوونی دووەمی 2023، بڕى ئەو دۆلارەى خرایە بازاڕەوە کەمبووەوە بۆ 61 ملیۆن و 582 هەزار و 784 دۆلار.

د. ئیحسان یاسرى، جێگری پارێزگاری بانکى ناوەندیی عێراق دەڵێت: “ئەو بەرزبوونەوەیە بەهۆى دانانى سەکۆیەکى ئەلیکترۆنییەوە بووە بۆ گەرەنتى گەیشتنى راستەوخۆى دۆلار بەو کەسانەى لێى سوودمەندن بەبێ تێپەڕبوونى بە چەند بازنەیەکى زیادەدا”.

دەشڵێت، “بانکى ناوەندی داواى لە بازرگانان کردووە پەنا بۆ ناوەندە فەرمییەکان ببەن کە بانکە فەرمییەکانن. ئەوە جگە لە فرۆشتنى راستەوخۆى دۆلار بە گەشتیاران. ئەو رێوشوێنانە کاریگەرییان هەبووە لەسەر بەهاى دراو. ئەوەى هەیە کاتییە و هاوسەنگى بۆ بازاڕ دەگەڕێتەوە”.

زیاتر لە مانگێکە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار روو لە دابەزینە؛ پەرلەمانتارانى عێراق دەیانەوێت کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ ئەو دۆخە بکەن.