پۆلیسی هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک لە بناری چیای سەفین دەدۆزێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک لە بناری چیای سەفین دەدۆزێتەوە

پۆلیسی هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک لە بناری چیای سەفین دەدۆزێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
پۆلیسی هەولێر تەرمی هاووڵاتییەک لە بناری چیای سەفین دەدۆزێتەوە
0

لایک

پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، تەرمی کەسێکیان لە بناری چیای سەفین دۆزیوەتەوە و دوو کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کەسە دەستگیرکراون.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە “دوای ئاگادار کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە بێسەروشوێن بوونی کەسێک بەناوی (بێستون حەوێز بەکر) لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کە له (2023/1/7)لە ماڵەوە دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و بڕی (50000) ھەزار دۆلاری ئەمەریکیشی پێ بووە، تیمێک لە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پێکھێنرا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەسی ونبوو لە رێکەتی (2023/1/16) تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە لە بناری چیای سەفین لە گوندی قەراسنجی سەروو”.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ئاشکراشکرد، “لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی ھێزەکانمان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەولێر کراوە، بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە”.