نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی

نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی
0

لایک

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 17-01-2023، نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەو هەواڵە نەرێنییانە دەگەڕێتەوە کە ئابووریناسان لە داڤۆس لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لەسەر خاوبوونەوەی ئابووریی جیهان باسی لێوە دەکەن.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 38 سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس نزیکەی 1 دۆلار و 16 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزیکەی 1910 دۆلار دابەزی.