لایه‌نگرانی جایر بۆلسۆنارۆ، سه‌رۆكی پێشووی بەڕازیل هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و دادگای باڵای وڵاته‌كه‌یان و ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به ده‌ستبه‌كاربوونی لویس ئیناسیۆ لولادا سیلڤا، وه‌کو سه‌رۆكی نوێ ده‌ربڕی.
ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه، لایه‌نگرانی بۆلسۆنارۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێرشیانكرده‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی پۆلیس و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای كۆنگرێسی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یان له دژی ده‌ستبه‌كاربوونی لویس ئیناسیۆ لولادا سیلڤا وه‌کو سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كه هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڵبژێردرا.
هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه، بینای په‌رله‌مانیان له بڕازیل گه‌مارۆداوه كه سه‌دان کەس لە لایه‌نگرانی بۆلسۆنارۆ رەتیدەکەنەوە سه‌ركه‌وتنی لویس ئیناسیۆ لولادا سیلڤا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا قبوڵ بكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
جایر بۆڵسۆنارۆ کە لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2022، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بڕازیل به‌رامبه‌ر به لویس ئیناسیۆ لولادا سیلڤا شكستیهێنا، لە کۆتایی ئەمساڵدا بڕازیلی بەجێهێشت و گەشتێکی بۆ ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ئه‌نجامدا.