ئاسایشی سلێمانی 3 کەسی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە کاتی ترای دەستگیرکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاسایشی سلێمانی 3 کەسی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە کاتی ترای دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی 3 کەسی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە کاتی ترای دەستگیرکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئاسایشی سلێمانی 3 کەسی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە کاتی ترای دەستگیرکرد
0

لایک

ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی دەستگیرکرد کە لە 3 کەس پێکهاتبوون، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هایلۆکس)یان لە شاری سلێمانی دزیبوو.

ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکات و ئەندامەکانیان دەستگیردەکەن کە لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکیان فریوداوە و کاری تاوانکارییان ئەنجام داوە.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتی ( حەیدەر جەلال ) بەڕەگەز عەرەب ئاگادار کراینەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ( تۆیۆتا هایلۆکس 2022) لە ناوشاری سلێمانی دزراوە، پاش رەزامەندی دادوەر دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و لەئەنجامی بەدواداچوون زانیاری بەدەست هات لەسەر ئەم رووداوە، لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە هەر 3 تۆمەتبار ( ع , ع ، م ) ، ( ه ، ح ، ح ) ، ( پ ، ک ، ح ) بە رەگەز کورد تەمەنیان لە نێوان (30-35) ساڵدایە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان کاری ئەم باندە فریودانی ئەو کەسانەبووە کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکەن، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری کەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لەکاتی ( ترایی ) تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لێی دەدزن.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە سەرجەم تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و پاش تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.