دەستەی دەستپاکی: دوو ئەفسەری پلە باڵا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە دیوانیە دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستەی دەستپاکی: دوو ئەفسەری پلە باڵا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە دیوانیە دەستگیرکران

دەستەی دەستپاکی: دوو ئەفسەری پلە باڵا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە دیوانیە دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
دەستەی دەستپاکی: دوو ئەفسەری پلە باڵا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە دیوانیە دەستگیرکران
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، لێژنەی دەستپاکی فیدڕاڵی رایگەیاند، دوو ئەفسەری پلە باڵا لە دیوانیە بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەکاتی کۆبوونەوە بۆ جێبەجێکردنی کارێک، دەستگیرکران.

لێژنەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، “لەبارەی قسەکردن لەسەر وردەکاری ئەو دەستبەسەرداگرتنەی کە بە فرمانی دادوەری ئەنجامدراوە، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کۆمیسیۆن لە دیوانیە تیمێکی کاری پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەو زانیارییانەی لەلایەن فەرمانگەوە بەدەست گەیشتوون کە دوو ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی پارێزگای دیوانیە هاووڵاتیەکیان ناچارکردووە پارەیان پێبدات لە بەرامبەر جێبەجێکردنی یەکێک لە کارەکانیان”.

ئەوەش هاتووە، “تیمەکە دوای تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لێکۆڵینەوە و سەلماندنی رەوایەتیی ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتوون، هەستان بە دانانی کەمێنێک لە یەکێک لە چێشتخانەکانی پارێزگاکە و لەمیانی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیریان بکەن”.

دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت، کە یەکێک لە تۆمەتباران ئەفسەرە بە پلەی عەقید و لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی ئەو پارێزگایە کاردەکات، ئەوەی دووەمیش ئەفسەرە بە پلەی نەقیب و وەکو ئەفسەری لێکۆڵینەوە لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی کاردەکات.