داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022ـدا زیاتر لە 115 ملیار دۆلار بووە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022ـدا زیاتر لە 115 ملیار دۆلار بووە

داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022ـدا زیاتر لە 115 ملیار دۆلار بووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022ـدا زیاتر لە 115 ملیار دۆلار بووە
0

لایک

جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، کۆی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لەماوه‌ی ساڵی رابردوودا زیاتر لە (115) ملیار دۆلار بووە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ـی كانوونی دووه‌می 2023، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و نه‌وت به‌ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی (واع)ـی رایگەیاند، کۆی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو لەماوه‌ی ساڵی رابردوودا، زیاتر لە (115) ملیار دۆلار بووە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو زیاتر لە 1 ملیار و 209 ملیۆن بەرمیل بووە و بەمەش رێژەی هەناردەکردنی نەوتی رۆژانە نزیکەی 3 ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل بووە کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە دەرچووە.

شایەنی باسە، کارەکانی هەناردەکردن بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بازاڕی نەوت بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتە جیاجیاکان ئەنجامدراون، لەوانە (چینی، هیندی، کۆریای باشوور، تورکیا، یۆنانی، ئەمریکی، بەریتانی، فەرەنسی، رووسی، ئیتاڵی، ئیسپانی و هۆڵەندی) و، هەروەها کۆمپانیا عەرەبییەکانی تر.