وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، كه دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كرێ.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، “دوای كۆتاهاتنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، راسته‌وخۆ لیستی دابه‌شكردنی مووچه راده‌گه‌یه‌نرێ و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ”.
وتیشی، “به‌داخه‌وه به‌هۆی پشووه‌كان و پڕۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات، لیستی دابه‌شكردنی دوایین مووچه‌ی ئه‌مساڵ دوا كه‌وت و كه‌وته ساڵی نوێوه”.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان چاوه‌ڕێن حكومه‌تی عێراق 400 ملیار دیناره‌كه بنێرێ كه هی هه‌ریه‌ک له مانگه‌كانی 11 و 12ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه كه پێشتریش حكومه‌تی عێراق وه‌ک مافێكی یاسایی هه‌رێم بڕیاری ناردنی له‌سه‌ر دابوو.