درۆنێکی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرکە كهوته خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەڕەی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022 کاتژمێر 07:00، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵهوانییهكی نزیک جێژنیكانی سهر به ناحیهی بهحركهی پارێزگای ههولێر(ئەربیل)، كهوتهخوارهوه و هیچ زیانێكی لێنهكهوتەوە.
دژه تیرۆریش هاونیشتمانییان دڵنیادەكاتهوه، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.