ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا داواکارییەکی لە مێژینەی سێ هەزار و 193 فەرمانبەری گرێبەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد و کران بە میلاکی هەمیشەیی، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی وانەبێژانیشی پەسەندکرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆبووەوە و گفتوگۆی لەسەر دۆخی ئەمنی وڵات کرد، بڕیاریشیدا پلەی خانەنشینی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکان لە بودجەی ساڵی 2023ـدا جێگەیان بۆ بکرێتەوە، هەروەها دامەزراندنی 11 هەزارو 31 فەرمانبەری گرێبەستی سەر بە وەزارەتی نەوت و ئەنجامدانی گرێبەستی بۆ 11 هەزارو 702 کەسی دیکەی لەسەر میلاکی هەمان وەزارەت پەسەند کرد.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا گرێبەستی 3 هەزارو 193 فەرمانبەری دیکەی گرێبەست لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بکرێن بە هەمیشەیی و لە بودجەی ساڵی تازەدا جێگەیان بۆ بکرێتەوە، هەروەها بڕیاردرا سەرجەم وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەش بکرێن بە هەمیشەیی.

لە بڕیارێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، سەرجەم خانوو و زەوییەکانی شنگال تاپۆ دەکرێن کە بەهۆی سیاسەتی پێشووی حکومەتی بەعسی رووخاو لە ساڵی 1975ـەوە رێگری کرابوو لەوەی یەزیدییەکان زەوییەکان تاپۆ بکەن.