وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی هەناردەی نەوتی لە عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت کۆی هەناردە و داهاتی بەدەست هاتووی بۆ مانگی تشرینی دووەمی راگەیاند، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ).
وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی هەناردەکردن و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بڕی (99) ملیۆن و (868) هەزار و (29) بەرمیل هەناردەکردنی نەوتی خاو بووە.
دەشڵێت، “داهاتەکانیش بڕی (8) ملیار و (189) ملیۆن و (602) هەزار دۆلار بووە.”
باس لەوەشکراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (97) ملیۆن و (204) هەزار و (696) بەرمیل بووە.
لەکاتێکدا بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جیهانەوە دوو ملیۆن و (363) هەزار و (20) بەرمیل بووە.”
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە نرخی هەر بەرمیلێک بە 82 دۆلار خەمڵێندراوە.