سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی گه‌یشته ئوردن و لەیەکەم دیداریدا لەگەڵ شای ئوردن کۆۆبوویەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و لەپەراوێزی سەردانەکەی لەگەڵ، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن کۆبوونەوەکی ئەنجام دا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات و رێگاکانی بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان عێراق و ئوردن تاوتوێ کرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی جێی بایەخی هاوبەش، رۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکە و پەرۆشیی بۆ هاوکاری لە هەموو بابەتێک کە ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە تاوتوێ کرا.