لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكی پاشماوەی جەنگ، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی لە رۆژهەڵاتی موسڵ، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی کە بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، لە گوندی عومەر قاپچی سەر بە ناحیەی باشیک لە رۆژهەڵاتی موسڵ، مینێكی چێندراو كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه دانرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی ئاشکراکرد، تیمه‌كانی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منیه‌كان و تیمی تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمی ئه‌و دوو منداڵه‌ش بۆ پزیشكی دادی گواستراونه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و منداڵانه له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی مینەکە، یاریان پێكردووه و به‌هۆی ناشاره‌زاییانه‌وه پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه، پێده‌چێت مینی دیكه‌ی چێندراویش له‌ده‌وروبه‌ری گونده‌كه بوونی هه‌بێت.