نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
0

لایک

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-12-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، پێشوازى له‌ مارک برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌ويه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم، دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كان و دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى فيدراڵى، كێشه‌ و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر(ئەربیل) ـ به‌غداد و كێشه‌كانى نێوانيان، دوا سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غداد و گفتوگۆكانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له‌ به‌غداد، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به‌ هاووڵاتيانى عێراق و دابينكرنى ده‌رفه‌تى كار و جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ و ئه‌وله‌ويه‌تى كاره‌كانى حكومه‌ت كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمیان خسته‌ به‌رباس و يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى هه‌رێميان به‌ گرنگ و پێويست زانى به‌تايبه‌تيش يه‌كده‌نگيى تيمى هه‌رێم له‌ به‌غداد.

نێچيرڤان بارزانى دووپاتىكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێم پشتيوانى له‌ حكومه‌تى تازه‌ى عێراق و سه‌رۆکوه‌زيران سوودانى ده‌كات و ده‌رفه‌تێک هه‌يه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌ پشتگيريى لايه‌نه‌ به‌شداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى، هه‌روه‌ها هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ پێويست و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌مدا.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.