حکومەتی هەرێم 49 هەلی کاری نوێ رادەگەیەنێت

حکومەتی هەرێم 49 هەلی کاری نوێ رادەگەیەنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
حکومەتی هەرێم 49 هەلی کاری نوێ رادەگەیەنێت
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم، 49 هەلی کار لە پسپۆڕیی جیاجیا رادەگەیەنێت.

لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، “ماوەیەک لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێک پسپۆری و پێداویستی داوا كردبوو، بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە”.

ئەوەش هاتووە، “دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای داوای لێبووردن لە هاووڵاتییان و پێشكەشكاران، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13ـی کانوونی یەکەم، بۆ ماوەی 10 رۆژ تاكو کاتژمێر 11:00ـی سەرلەبەیانیی رۆژی 22ـی کانوونی یەکەم لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە”.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە.