لە مزگەوتەکانی مەککە داوادەکرێت خەڵک لە ماڵەوە نوێژەکانیان بکەن؛ هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ …
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • لە مزگەوتەکانی مەککە داوادەکرێت خەڵک لە ماڵەوە نوێژەکانیان بکەن؛ هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ …

لە مزگەوتەکانی مەککە داوادەکرێت خەڵک لە ماڵەوە نوێژەکانیان بکەن؛ هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ …

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە مزگەوتەکانی مەککە داوادەکرێت خەڵک لە ماڵەوە نوێژەکانیان بکەن؛ هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ …
0

لایک

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین شاری مەککە و جەدەی لە سعودیە گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبووە، بەوهۆیەش دەوامی زانکۆ و خوێندنگاکان بەکاتی راگیراوە و لە بڵندگۆی مزگەوتەکانیشەوە داوا لە خەڵک دەکرێت لەماڵەوە نوێژەکانیان ئەنجام بدەن.

بەهۆی مەترسی کۆبوونەوەی ئاو بەشێک لە رێگە سەرەکییەکان داخراون، داواش لە هاووڵاتیان دەکرێت بەهۆکاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە تا ئەو کاتەی شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتایی دێت.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سعودیە دەڵێت، بەهۆی چڕی شەپۆلی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەک داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان نەچنەدەرەوە، هەروەها لەم کاتەدا دەوامی خوێندنگەکان و زانکۆکانیش راگیراوە و بە ئۆنلاین وانەکان دەخوێنرێن.

هاوکات، وتاربێژی بەشێک لە مزگەوتەکانی باکووری مەککە داوایان لە هاووڵاتیان کردووە تا ئاساییبوونەوەی رەوشی کەشوهەوا، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ نوێژی بە کۆمەڵ نەیەن بۆ مزگەوت.