هەولێر.. ئەفسەرێکی پلە باڵا دوای دەرچوونی لە مزگەوت بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر.. ئەفسەرێکی پلە باڵا دوای دەرچوونی لە مزگەوت بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

هەولێر.. ئەفسەرێکی پلە باڵا دوای دەرچوونی لە مزگەوت بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هەولێر.. ئەفسەرێکی پلە باڵا دوای دەرچوونی لە مزگەوت بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی مقەدەم، دوای دەرچوونی لە نوێژی هەینی، دراوەتەبەر دەستڕێژی گولـلە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی 09-12-2022، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی حاڵەتێکی تەقەکردن لە قەزای بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی مقەدەم بەناوی (اسعد رەئوف حەمەد) تەمەن (48 ساڵ) دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تەرمەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران تاکو رادەستی دادگایان بکەن.