سوودانی بڕیارێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی زیقاڕ دەرکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی بڕیارێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی زیقاڕ دەرکرد

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی زیقاڕ دەرکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی بڕیارێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی زیقاڕ دەرکرد
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری کاراکردنەوەی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە کوژران و بریندارکردنی خۆپیشاندەرانی دەرکرد، لەسەر بنەمای بڕیارەکە لێژنەکەش کارەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی بڕیارێکی بۆ کاراکردنەوەی فرمانی دیوانی ژمارە (293) دەرکرد، کە تایبەتە بە لێژنەی لێکۆڵینەوە لە کوژران و بریندارکردنی خۆپیشاندەران.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا لێژنەکە دووبارە کارەکانی خۆی دەستپێکردووەتەوە و کاریش دەکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خێزانی کوژراوەکان و تێچووی چارەسەری سەرجەم بریندارەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی چوارشەممەی رابردوو لە پارێزگای زیقاڕ خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو و بەهۆی رووبەڕووبوونەوەشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، سێ خۆپیشاندەر کوژران و 21 کەسی دیکەش برینداربوون.