سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-12-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و لۆرد تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو کرد بەتایبەتی لە بوارەکانی هاوکاریی ئەمنی و پەروەردە و بازرگانی و وەبەرهێنان. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکومەت ستایشی هاوکارییە تەکنیکیەکانی بەریتانیای کرد بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازیکردن لەبواری باجدا.

بارزانی باسی لە هەناردەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی هەڵەبجە و زاخۆ بۆ ئیمارات و کەنداو کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بەریتانیا دەتوانێت پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بکات لە بواری دابینکردنی خۆراکی جیهانی و وەبەرهێنان لە بواری بانکیدا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێم.