ئیلۆن مەسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لەدەستدا

ئیلۆن مەسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئیلۆن مەسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لەدەستدا
0

لایک


ئیلۆن مەسك نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لە بەرژەوەندیی خاوەنكارێكی فەرەنسی لەدەستدا.

گۆڤاری فۆڕبس بڵاویكردەوە، ئیلۆن مەسک-ی ملیاردێر كە خاوەنی تویتەر و تێسلا-یە ئەمڕۆ نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لەدەستدا دوای لەئەستۆگرتنی قەرزێكی گەورە بۆ كڕینی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە و فرۆشتنی پشكەكانی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی لەپێناو تەواوكردنی گرێبەستی كڕینی تویتەر كە بەهاكەی دەگاتە 44 ملیار دۆلار.

گۆڤارەكە ئاشكراشیكرد، بێرنارد ئەرنۆ-ی فەرەنسی و سەرۆكی جێبەجێكاری براندی بەناوبانگی لویس ڤیتۆن بووەتە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بە سامانی كەسییەكەی كە دەگاتە 185.4 ملیار دۆلار.