کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێراى باش لەسەرخۆ و بەئاڕاستەی گۆڕاو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت ئاسمان پەڵە هەور بێت و لەکاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى باش لەسەرخۆ (10- 15) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى