قەرزی درێژخایەن بۆ دابینکردنی ئامێری کشتوکاڵی دەدرێتە جوتیاران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قەرزی درێژخایەن بۆ دابینکردنی ئامێری کشتوکاڵی دەدرێتە جوتیاران

قەرزی درێژخایەن بۆ دابینکردنی ئامێری کشتوکاڵی دەدرێتە جوتیاران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
قەرزی درێژخایەن بۆ دابینکردنی ئامێری کشتوکاڵی دەدرێتە جوتیاران
0

لایک

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 04-12-2022، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حکومەتی هەرێم و كۆمپانیایەکى کەرتى تایبەت، لەبارەی دابینکردنی ئامێرکی کشتوکاڵی بە قەرزی درێژخایەن واژۆکرا.

یاداشتەکەى نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکە، بۆ دابینكردنی ئامێر و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵییە بە شێوەى قەرزی درێژخایه‌ن بۆ جوتیارانى هەرێم، تاکو جوتیاران بارگرانییان نەکەوێتە سەر شان لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان.

بەگوێرەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، کە لە هێڵە گشتییەکانى کابینەدا باسى لێوە کراوە. وەک چۆن لە خاڵى شەشەمى ئاستی “خزمەتگوزارى” کارنامەکەدا هاتووە: کار دەکەین بۆ رەخساندنی بواری کار بۆ کەرتی تایبەت و فراوانکردنی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، تاکو بەم هۆیەوە دەرفەتی کار زیاد بکرێن و یاساکانی کار بە جۆرێک رێک بخرێن کە دەرفەتی کار بۆ گەنجانی هەرێم زیاتر بکرێت.

هەر بەگوێرەی کارنامەى کابینەى نۆیەم، “فراوانکردنى و فرەڕەهەندکردنی ئابووریی هەرێم” کە تەنیا پشت بە نەوت و غاز نەبەسترێت بەڵکو پەرە بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بدرێت و کشتوکاڵ بکرێتە بوارێکی سەرەکیی گرنگیدانى حکومەت و لەم پێناوەشدا حکومەت بەڵێنى داوە “کار دەکەین بۆ پێشخستنی کەرتى کشتوکاڵی بە ئامراز و ئامێری پێشکەوتوو و فراوانکردنی جۆریی و چەندیی بەرهەم بە پێی بنەما زانستییەکان.