فوئاد حوسێن: توانیمان 18 هەزار پارچەی مێژوویی عێراق بگەڕێنینەوە خاکی وڵات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فوئاد حوسێن: توانیمان 18 هەزار پارچەی مێژوویی عێراق بگەڕێنینەوە خاکی وڵات

فوئاد حوسێن: توانیمان 18 هەزار پارچەی مێژوویی عێراق بگەڕێنینەوە خاکی وڵات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
فوئاد حوسێن: توانیمان 18 هەزار پارچەی مێژوویی عێراق بگەڕێنینەوە خاکی وڵات
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 04-12-2022، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی 18 هەزار پارچەی شوێنەواری بەقاچاغبراو بۆ وڵاتانی دیکەی گەڕاندووەتەوە عێراق، جەختیشی کردووەتەوە کە پێویستە میکانیزمێک بۆ کەمکردنەوەی تێکدان و وێرانکردن و قاچاخچێتی سامانی مرۆڤایەتی دابنرێت.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتارێکی لە دەستپێکی شەشەمین خولی سەکۆی شارستانیەتی کۆنی عێراق پێشکەشکرد کە ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەخت بە بەشداری ژمارەیەک لە نوێنەری وڵاتی عەرەبی و نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی، بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕە بەرجەستەکردنی رێبازێکی دیپلۆماسییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی و هەماهەنگی بەردەوام بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیهانیی لەبوارە جیاجیاکاندا و بەشداریکردن لە بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام.

جەختی لەوەشکردەوە، لە ماوە جیاوازەکاندا عێراق خراوەتەبەر دزی و بەقاچاغبردنی ئەو پارچە مێژووییانەی کە زامنیی دێرینییە، تەنها موڵکی عێراق نییە بەڵکو نیشانەی بەرجەستەیی دەوڵەمەندکردنی هەموو مرۆڤایەتییە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەمیانی ساڵانی رابردوودا، رێکخراوی تیرۆریستی داعش قەبارەیەکی گەورەی وێرانکاری و لەناوبردنی شوێنەواری مێژووییان لە عێراق ئەنجامدا، بەڵام ئەمڕۆ توانیمان 18 هەزار پارچەی مێژوویی بگەڕێنینەوە خاکی وڵات ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشانی عێراق.