به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌ندێكجاریش ده‌گۆڕێت بۆ تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له‌كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانیش كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله دابارینه‌ی دوایی كه ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، بۆ ئه‌مشه‌ویش به‌رده‌وامی ده‌بێت به‌شێوه‌ی نمه باران له‌ناوچه جیاجیاكاندا هه‌ندێک جار ئه‌گه‌ری گۆڕانی بۆ تاوه باران هه‌یه، له‌ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای شاری هه‌ولێر پێشبینی لێزمه باران و بروسكه ده‌كرێت، له‌كاته‌كانی به‌ره‌به‌یاندا كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه”.
رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی پارێزگاکانی هەرێم بەمشێوەیە:
هه‌ڵه‌بجه : 8 ملیم
هه‌ولێر(ئەربیل) : دڵۆپ
سلێمانی : 22 ملیم
دهۆک : 9.3 ملیم