ئیلۆن مەسک: کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی تویتەر لەناو مۆبایلەکانی دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئیلۆن مەسک: کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی تویتەر لەناو مۆبایلەکانی دەکات

ئیلۆن مەسک: کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی تویتەر لەناو مۆبایلەکانی دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئیلۆن مەسک: کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی تویتەر لەناو مۆبایلەکانی دەکات
0

لایک

ئیلۆن مەسک، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس و خاوەنی نوێی کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەیان لێدەکات بەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەناو مۆبایلەکانی دەسڕێتەوە.

خاوەنی نویێ تویتەر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەپڵ زۆرینەی کارە بازرگانی و رێکلامەکانی لە تویتەر راگرتووە و وتیشی، “رەنگە ئەوان دژی ئازادی رادەربڕین بن لە ئەمریکا، ئێستاش ئەپڵ دەیەوێت بە یەکجاری تویتەر لەناو ئەپ ستۆرەکەی بسڕێتەوە”.

مەسک لە تویتێکدا ئەوەشیخستەڕوو، تاکو ئێستاش نازانن هۆکار چییە کۆمپانیای ئەپڵ ئەو هەڵەمەتەی لە دژیان دەستپێکردووە.