ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی راگه‌یاندنه‌كه‌ی نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی “ئۆپێک پڵه‌س”ـه‌وه هات كه باسیان له بژارده‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به رێژه‌یه‌كی زیاتر كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوویاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت به‌بڕی 1.52 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته 85 دۆلار و 16 سەنت. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس به بڕی 95 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 78 دۆلار و 13 سه‌نت.
هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1741 دۆلار دابەزی.