شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات

شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەکاتەکانی ئێوارە دابارین دەستپێدەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم بەشێوەی تاوە باران و برووسکە پاشان نمەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاویەکان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێراىی با لەسەر خۆ دەبێت (10- 15) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پلەکانی گەرما / بەرزبوونەوەیەکی کەم به‌راورد به‌ دوێنێ به‌خۆوه‌ ده‌بینن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبەى سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەکاتەکانی ئێوارە دابارین دەستپێدەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە پاشان نمەباران زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاویەکان، بۆ رۆژی چوارشەممە دابارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ی خێراى بای لەسەرخۆ مامناوەند دەبێت (10- 20) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت لە ناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم چالاکتر دەبێت، مەوداى بینین لە نێوان (6 – 8 ) کیلۆمه‌تر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى