بارزانی و پلاسخارت جەخت لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و کوردستان دەکەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بارزانی و پلاسخارت جەخت لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و کوردستان دەکەنەوە

بارزانی و پلاسخارت جەخت لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و کوردستان دەکەنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بارزانی و پلاسخارت جەخت لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و کوردستان دەکەنەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێم و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنەسەر هەرێم کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە جێنین هێنس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێ تاووتوێ کران.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت لە رێزگرتن و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێم و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنەسەر هەرێم کرایەوە.