ئایا دەزانی رەنگێک هەیە کە هیچ وڵاتێکی دونیا لە ئاڵاکەیاندا بەکاریان نەهێناوە!
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • ئایا دەزانی رەنگێک هەیە کە هیچ وڵاتێکی دونیا لە ئاڵاکەیاندا بەکاریان نەهێناوە!

ئایا دەزانی رەنگێک هەیە کە هیچ وڵاتێکی دونیا لە ئاڵاکەیاندا بەکاریان نەهێناوە!

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئایا دەزانی رەنگێک هەیە کە هیچ وڵاتێکی دونیا لە ئاڵاکەیاندا بەکاریان نەهێناوە!
0

لایک

کۆی گشتی ١٩٥ وڵات لە جیهاندا هەن و هیچ کام لەو وڵاتانە رەنگی وەنەوشەیی لە ئاڵاکانیاندا بەکارناهێنن. باشه‌ هۆکارەکەی چییە؟، لە راستیدا وەڵامەکەی زۆر سادەیە. رەنگی وەنەوشەیی کە بە درێژایی مێژوو پەیوەست بووە بە مانای پاشایەتی و دەسەڵات و سەروەت و سامانەوە، لەبەر گڕانی و تێچووی زۆری زۆر بەکارنەهێندراوە، هەر بۆیە وەنەوشەیی بە ڕەنگێکی دەگمەن ناسراوە کە تەنها لەلایەن پاشاکان و چینە دەوڵەمەندەکانەوە بەکارهێندراوە.

وا زانراوە رەنگی وەنەوشەیی بۆ یەکەمجار لەلایەن فینیقیەکانەوە بەکارهێنراوە کە لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاستی سووریا و لوبنان ژیاون کە وڵاتانی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. بەرهەمهێنانی رەنگی وەنەوشەیی کە لە مارمێلکەیەکی دەریاییەوە دەستدەکەوێت کە تایبەتە بەم ناوچەیە، تا سەدەی ١٨ زۆر قورس بوو، بە تایبەتی دەیان هەزار مارمێلکە پێویست بوو بۆ بەدەستهێنانی یەک گرام بۆیەی وەنەوشەیی لەو مارمێلکەیەی کە لە شاری کۆنی سور دۆزرایەوە کە ئەمڕۆ لە سنووری لوبنانە.

هەروەها بەهۆی ئەوەی کە رەنگی وەنەوشەیی نرخی لە زێڕ زیاتر بووە لەوەی کە بەنرخ بووە، ئەم رەنگەی کردووە بە رەنگی پاشایەتی و ئیمپراتۆریەت بە درێژایی مێژوو. هەروەها بەهۆی ئەوەی رەنگی وەنەوشەیی بەهێزە و بە ئاسانی لە قوماشەکە دەرناچێت و بریسکەی زیاد دەکات لەگەڵ بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر وایکردووە ئەم رەنگە لەلایەن چینە دەوڵەمەندەکانەوە دڵخواز بێت.

جگە لە ئیمپراتۆریەتی رۆمانی و بیزەنتین و فارس، رەنگی وەنەوشەیی بووەتە هێمای بنەماڵەی شاهانە لە ئینگلتەرا.

لە نێوان ساڵانی ١٥٣٣ بۆ ١٦٠٣ شاژنە ئەلیزابێسی یەکەمی ئینگلتەرا جگە لە خۆی و بنەماڵەی شاهانەی کەسی دیکە بۆی نەبوو جل و بەرگی وەنەوشەیی بپۆشێت. لەو کاتەدا بەهای نیو کیلۆ بۆیەی وەنەوشەیی یەکسان بوو بە ١.٥ کیلۆ زێڕ.

ئەم بەها زۆرەی رەنگی وەنەوشەیی بووە هۆی ئەوەی هیچ وڵات و شانشینییەک ئەم رەنگە لە ئاڵاکانیاندا بەکارنەهێنن.

دواتر لە سەدەی نۆزدەهەمدا بوو کە رەنگی وەنەوشەیی هاتە ناو بەکارهێنانی گشتی و بوو بە رەنگێک کە هەموو کەسێک دەیتوانی بەدەستی بهێنێت.

ویلیام هێنری پێرکین، کیمیاکاری ئینگلیزی لە کاتی کارکردن لەسەر دەرمانێکی دژە مەلاریا، بە هەڵە رەنگی وەنەوشەیی دروستکراوی پەرەپێدا. پێرکین بە بڕیاری گۆڕینی ئەو شێوازەی کە پەرەی پێدا بۆ بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ، کارگەیەکی تایبەتی خۆی دامەزراند و دەستی بە بەرهەمهێنانی رەنگی وەنەوشەیی کرد.

بە داهێنانی پێرکین، وەنەوشەیی وردە وردە وازی لە هێمای شاهانەیی هێنا و بوو بە رەنگێک کە هەمووان بەکاریان دەهێنا. بەڵام زۆربەی ئاڵای وڵاتانی جیهان وەک خۆی مایەوە.

ئەمڕۆ بە وردەکاری رەنگی وەنەوشەیی لەسەر ئاڵای تەنها سێ وڵات دەبینرێت. ئەم ئاڵایانە سەر بە وڵاتانی دۆمینیکا و بۆلیڤیا و نیکاراگوان.