کارمەندێکی هێڵی فڕۆکەوانی بەحرەینی لە هەولێر گیان لەدەست دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کارمەندێکی هێڵی فڕۆکەوانی بەحرەینی لە هەولێر گیان لەدەست دەدات

کارمەندێکی هێڵی فڕۆکەوانی بەحرەینی لە هەولێر گیان لەدەست دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کارمەندێکی هێڵی فڕۆکەوانی بەحرەینی لە هەولێر گیان لەدەست دەدات
0

لایک

هێڵی فڕۆکەوانیی کەنداوی بەحرەینی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەمیانی گەشتێکیان لە بەحرەینەوە بۆ پاریس بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی یەکێک لە ئەندامانی هێڵەکەوە رێڕەوەکەی گۆڕدراوە و بە ناچاریی لە هەولێر(ئەربیل) نیشتووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2022، هێڵی فڕۆکەوانیی کەنداوی بەحرەینی رایگەیاند “بڕیار بووە ئەمڕۆ گەشتی ژمارە GF19ـەیان لە فڕۆکەخانەی بەحرەینەوە بەرەو فڕۆکەخانەی دەیگوول لە پاریس بەڕێبکەوێت، بەڵام کارمەندێکیان تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و بەهۆیەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر فڕۆکەکە دەنیشێتەوە”.

فڕۆکەی هێڵی کەنداوی بەحرەینی سەرەخۆشیی لە کەسوکاری ئەو کارمەندەیان دەکات و دەڵێت، دواتر “لە گەشتەکەیان بەرەو پاریس بەردەوام بوون”.

جێی باسە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە بەحرەینەوە بەرەو پاریس بەڕێکەوتووە، بەڵام کاتژمێر 03:55 خولەک بەهۆی جەڵتەی دڵی کارمەندێکیان کە خەڵکی بەحرەینە لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتووەتەوە.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (یاسر ساڵح)ـە و کارمەندی بەشی پێشوازی بووە. لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە.