وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێک سكاڵایان تۆماركردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆگاكانیان قوماش ده‌بردرێت، تیمێكی شاره‌زا لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و توانیوانه تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 980 تۆپ قوماشدا.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “هێزه‌كانمان توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌دان پارچه تۆپ قوماشدا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نی چه‌ند كۆگایه‌ک له سنووری قه‌زای خه‌بات – گوێر ئاگاداركراینه‌وه كه قوماشه‌كانیان به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات، تیمێكی پسپۆڕ به‌دواداچوونی بۆ حاڵهكاتهكه كرد و دوای ئه‌وه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه كه‌سێک به ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب نیسان هه‌ڵده‌ستێت به‌دزینی ئه‌و تۆپه قوماشانه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستنیشانكرا توانرا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیر بكرێت و ئاگاداری كردنه‌وه له‌وه‌ی كه كه‌سێک هه‌ڵده‌ستێت به پێدانی كلیلی ئه‌و كۆگایانه و له‌گه‌ڵ كرێكارێكدا ئه‌وكاره ده‌كه‌ن.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باسی له‌وه‌شكرد، “له یه‌كه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ستمان به‌سه‌ر 980 تۆپ قوماشدا گرت، به‌پێی زانیاریه‌كانمان زیاتر له 3500 تۆپ قوماش بردراوه له نێو كۆگاكانی سه‌ر رێگای گوێر، له چه‌ند شوێنێک ساغكراونه‌ته‌وه له‌وانه له قه‌زای سۆران و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی دیكه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئه‌و كه‌سه‌ی كه تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه به تۆمه‌تی فێڵكردن داواكراوه و لێخۆشبوونی بۆ ده‌رچووه، ئه‌و پاره‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له رێگه‌ی دادگاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و دواتر به بڕیاری دادوه‌ر به‌سه‌ر خاوه‌ن كۆگاكاندا دابه‌شده‌كرێت”.