حەلبووسی: رەنگە خۆپیشاندانەکان لە عێراق سەرهەڵبدەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حەلبووسی: رەنگە خۆپیشاندانەکان لە عێراق سەرهەڵبدەنەوە

حەلبووسی: رەنگە خۆپیشاندانەکان لە عێراق سەرهەڵبدەنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
حەلبووسی: رەنگە خۆپیشاندانەکان لە عێراق سەرهەڵبدەنەوە
0

لایک

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەگرنگی دەزانن حکومەتی نوێ دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ئابووری وڵات باشتر بکات و کاری راستەقینەش ئەنجام بدات بۆ ئەوەی سەقامگیریی لە وڵاتدا هەبێت، بەپێچەوانەوە رەنگە خۆپیشاندانەکان لە عێراق سەرهەڵبدەنەوە.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە 17ـی تشرینی دووەم) سێیەم رۆژی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی -کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەر یەکیان بە جیا وتاریان پێشکەشکرد.

محەمەد حەلبووسی لە وتارەکەیدا ئەوەی خستەڕوو، “عێراق بەگوێرەی هەڵکەوتەکەی فشاری لەسەرە و پێویستی بە سەقامگیرییە، بۆیە دەبێت دپلۆماسییەتی هۆشمەندانە لە ئاستی ناوچەکەدا  پەیڕەو بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەبێت رێگە لە گەڕانەوەی تیرۆر بگرین و حکومەتی نوێش دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ئابوری باشتر بکات”.